بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤارێکی ئەمریکی لە گفتوگۆی نهێنی ئەمریکا و بەرپرسانی سووریا لەسەر چارەنووسی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هەواڵی دا.
ئەو گۆڤارە ئەو پاگەندەیەی بە گوێرەی قسەکانی یەکێک لە بەرپرسانی کۆمکاری عەرەب ڕاگەیاندووە و وتوویە ئەو کەسە بە مەرجی شاراوە مانەوە شوناسی ئامادە بووە کە ئەو گفتوگۆ نهێنییە ئاشکرا بکات.
بە پێی ئەم هەواڵە، ئەو گفتوگۆیە لە مەسقەتی پتەختی عوممان و لە ئاستی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و سووریا ئەنجام دراوە.
هەروەها پاگەندە کراوە کە ئەمریکا لە ئەو گفتوگۆیەدا جەختی کردووە کە ئەبێ ڕۆڵی ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ئەو وڵاتە بپارێزرێت.
Your Comment